یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا دۆڕانە قورسەکەی شەوی رابردووی بەرامبەر ئۆساسونا لەئەستۆ دەگرێت.
فلیک دان بەوەدا دەنێت، پشوودان بە چەند ئەستێرەیەک، کاریگەری خراپی لەسەر یارییەکە هەبوو
دەبێ دۆڕانەکان قبووڵ بکەیت، بەباشی یاریمان نەکرد، ئەمەش بەرپرسیارەتی منە. هەوڵمدا یاریزانەکانم بپارێزم، چونکە ماوەیەکە زۆر یاریی دەکەن، بەڵام پێشبینیم نەکرد، بەمشێوەیە یاریی بکەین. چەندین هەڵەمان کرد و ئۆساسونا زۆر باش بوو، هەرچەندە پێم وایە گۆڵی دووەمییان فاوڵ بوو.
چوار گۆڵ بەرامبەر ئێمە بکەیت، ئەمە شتێکی قورسە، بەڵام بە یاریزانەکانم گوت، دەبێ بەردەوام بین و خشتەیەکی زۆر جەنجاڵمان لەپێشە و لەسەر رێچکەیەکی دروستین.
فلیک لەو یارییەدا کە 4-2 دۆڕا، هەریەکە لە رافینیا، یامال و باڵدێی وەک یاریزانی یەدەک بەشداری پێکرد، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەواوی ئاستی یانەکە دروستکرد.
سێشەممە، بارسێلۆنا لە مۆنجویک لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ میوانداری یەنگ بۆیز دەکات.