یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا لاوەکانی پیشانی ئەوروپادا و بە جارێک گەنجترین پێکهاتەی سەرەکی خستە یاریەکەوە بەرامبەر ئۆساسۆنا.
ئەگەرچی چاوەکان زیاتر بەلای شکستە قورسەکەدا چوون کاتێک یانەی خاوەن ماڵ گۆڵبارانی بلاوگرانای کرد و بە 4-2 یارییەکەی لێبردەوە، بەڵام پێکهاتە سەرەکیەکەی بارسا بوو بە لاوترین 11 یاریزانی نێو یاریگا لە 29 ساڵی رابردوودا.
هانزی فلیک کە بۆ ئەم یارییە وەک پشوویەک چەند ئەستێرەیەکی دوورخستبووەوە تا بۆ چامپیۆنزلیگ و یاریە قورسەکانی داهاتوویان بەتایبەت بەرامبەر بایرن میونشن و ریاڵ مەدرید ئامادەتربن بەڵام چەکە نوێیەکانی نەیانتوانی کاریگەربن.
پێکهاتەکەی ئەمشەوی هانزی فلیک ناوەندە تەمەنی هەموویان 23 ساڵ و 292 رۆژ بوو. ئەوەش لاوترینە لەوەتەی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1995 لە یاریەکی لالیگادا.
سەرباری دۆڕانەکەیان، بارسا بە 21 خاڵ هەر لە پێشەنگ مایەوە بە جیاوازیی 4 خاڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید کە ئەمیان سبەی شەو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریی دەکات.