ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

كەی چێزنی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەكات؟

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا وادەی پەیوەندیكردنی ڤۆسیێچ چێزنی گۆڵپارێزی پۆڵەندی بە ریزەكانی بارسێلۆناوە ئاشكرا كرد.

لە یاری بارسێلۆنا بەرامبەر ڤیاڕیال تێر شتیگن تووشی پێكانێكی قورس بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

بەهۆی پێکانە درێژخایەنەکەی شتیگن کە 8 مانگ دەخایەنێت، کۆمەڵەی لالیگا رێگا بە بارسێلۆنا دەدات گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزێکی نوێ واژۆ بکات.

پێشتر رۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردەوە، بارسێلۆنا ئۆفەرێکی پێشکەش بە چێزنی پۆڵەندی کردووە، دەیەوێت تاوەکو کۆتایی وەرز گۆڵپارێزە پۆڵەندیەکە بگوازێتەوە ریزەکانی و بڕی 3 ملیۆن یۆرۆی وەک مووچە پێشکەش دەکات.

ڤۆسیێچ چێزنی لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس کۆتایی هات، بەهۆی نەدۆزینەوەی یانەیەکی نوێ بەشێوەی یەکجاری وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، چێزنی رۆژی دووشەممە 30 مانگ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەكات و لە هەمان رۆژ گرێبەستەكەی رادەگەیەندرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە ، لە هەمان رۆژدا چێزنی لە ژێر راهێنەرایەتیكردنی هانزی فلیك یەكەم یەكەی مەشق و راهێنان لەگەڵ یانەكە دەكات.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button