ئیسپانیاگرنگترین

ئەو پرسیارەی ئەنچیلۆتی چاوەڕێی دەکات؛ کاماڤینگا بەشداریی یاریی دێربی مەدرید دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

کاماڤینگا لە وادەی دیاریکراوی خۆی زووتر چاکبووەتەوە و ئەمڕۆ بەشداریی راهێنانەکانی ریال مەدریدی کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئێدواردۆ کاماڤینگا ناوەڕاستکاری فڕەنسی ریال مەدرید بەشداریی بەشێکی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی کرد، کارلۆ ئەنچیلۆتی بەو هیوایەیە رۆژی یەکشەممە بتوانێت بەشداریی یاریی دێربی مەدرید بکات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئێدواردۆ کاماڤینگا گەڕاوەتەوە راهێنانەکانی ریال مەدرید و ئەمڕۆ بەشداریی بەشێکی مەشقەکانی کرد، سبەی بەشداریی ماوەیەکی زیاتری مەشقەکان دەکات و رۆژی شەممە لەبارەی بەشداریکردنی لە یاریی دێربی مەدرید بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت.

Image

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەنچیلۆتی و هاندەرانی ریال مەدرید چاوەڕێی رۆژی شەممە دەکەن بۆ ئەوەی لەبارەی بەشداریکردنی کاماڤینگا دەستەی پزیشکی گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵ بکات.

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی یاریزانە پێکراوەکانی ریال مەدرید، گەڕانەوەی کاماڤینگا بۆ یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید راهێنەری یانە مەدریدییەکە لە کێشەی گەورە رزگار دەکات، کە بەهۆی پێکانی ئێمباپێ بە تەواوەتی ئەنچیلۆتی دەستی بەستراوە بۆ ئەوەی پێکهاتەیەکی تۆکمە بۆ یاریی یەکشەممە دابنێت.

یەکشەممە ئاتلێتیکۆ مەدرید و ریال مەدرید لە گەڕی هەشتەمی لالیگا کاتژمێر 22:00 بەیەک دەگەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button