عێراقکوردستان

نەورۆز دوایین مەشقی خۆی لە یاریگای زاخۆ کرد

Yariga App

یاریگا –

دوای گەیشتنیان بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، راستەوخۆ نەورۆز پێش یارییەکەی سبەی دوایین مەشقی خۆی کرد.

لە گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە یارییەکی بە هێزدا زاخۆ و نەورۆز پێنج شەممە ( 26ـی ئەیول / سێبتێمبەری 2024 ) کاتژمێر 8ـی شەو رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، زاخۆ بە تەواوی پێکهاتەکەی ئامادەیە و نەورۆزیش توانای یاریزان ئینتێرس گی پیشەگەری بۆ گەڕاوەتەوە دوای ئەوەی لە یاریی رابردوو بە هۆی نەخۆشیەوە بەشداری نەکرد.

زاخۆ و نەورۆز لە مێژووی خۆیاندا شەش یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، سێ یاریی زاخۆ براوە بووە و لە سێ یاریش نەورۆز سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، زاخۆ شەش گۆڵی لە نەورۆز تۆمار کردووە و نەورۆزیش بە هەمان شێوە شەش گۆڵی لە تۆڕی زاخۆ تۆمار کردووە.

هەر دوو یانە لە یاری رابردوودا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یەکسان بوونە، زاخۆ بە رامبەر تەڵەبە بەبێ گۆڵ و  نەورۆزیش بەرامبەر کەربەلا بە هەمان ئەنجام خاڵێکی بە دەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button