ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ چارەنووس ئێمباپێ بۆ دێربی مەدرید یەکلایی دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی کیلیان ئێمباپێ ناتوانێت بەشداری دێربی مەدرید بکات.

ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاوکردووەتەوە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ کیلیان ئێمباپێ کراوە، دەرکەوتووە لە ماسولکەی قاچی چەپی تووشی پێکان بووە و لە یاریکردن دادەبڕێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ماڵپەری ئاتلێتیک ماریۆ کۆرتێگانا، بەهۆی ئەو پێکان کیلیان ئیمباپێ بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی لالیگا ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی کرد و یارییەکەی 3-2 بردەوە.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە لە خولەکی 80 بەهۆی هەستکردن بە ئازار یاریگای جێهێشت و ئاردا گولەر چووە شوێنی.

29ـی ئەم مانگە لە یارییەکانی گەڕی هەشتەمی لالیگا ریال مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپلۆیتانۆ دەبێتە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button