ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێزنی رووناکی سەوز بۆ بارسێلۆنا هەڵدەکات و پەیامێکیش بۆ شتیگن دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

چێزنی ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا قبوڵدەکات و پەیامێکی هاوخەمیش ئاراستەی شتیگن دەکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ئۆفەرێکی پێشکەش بە چێزنی پۆڵەندی کردووە، دەیەوێت تاوەکو کۆتایی وەرز گۆڵپارێزە پۆڵەندیەکە بگوازێتەوە ریزەکانی و بڕی 3 ملیۆن یۆرۆی وەک مووچە پێشکەش دەکات.

هەر بەگوێرەی رۆژنامە کاتالۆنییەکە، گۆڵپارێزە تەمەن 34 ساڵانییەکە بە ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا رازیبووە و ئامادەیە پەیوەندی بە یانەکە بکات.

هاوکات چێزنی لە لێدوانێکی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ هاوخەمی خۆی بۆ مارک ئاندرێ تێر شتیگن دەردەبڕێت و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە دەخوازێت.

شتیگن گۆڵپارێزێکی گەورەیە و هاوڕێیەکی باشە، هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ دەخوازم، ئێستا ئەوە تاکە شتە دەتوانم بیڵێم.

چێزنی ئێستا لەگەڵ هاوژینەکەی لە ئیسپانیایە و پشووەکانه لەوێ بەسەردەبات. بۆیە دەتوانێت خێراتر پەیوەندی بە یانە نوێیەکەی بکات.

ڤۆسیێچ چێزنی لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس کۆتایی هات، بەهۆی نەدۆزینەوەی یانەیەکی نوێ بەشێوەی یەکجاری وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند، بەڵام بەهۆی ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا لە بڕیارەکەی پاشگەزدەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button