ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

کروس هێرشێکی توند دەکاتە سەر یوێفا و ئانتۆنی تایلەر

ستەم لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کراوە؟

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کرووس، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانیا رەخنەی توند لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا دەگرێت.

لە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024، ئەڵمانیا لەسەردەستی ئیسپانیا کرایە دەرەوە، بەڵام رووداوێکی یارییەکە کاردانەوەی زۆری دروستکرد، کاتێک شووتێکی جەمال موسیالا بەردەستی مارک کوکورێیا کەوت، ئانتۆنی تایلەر، ناوبژیوانی یارییەکە حاڵەتەکەی نەکردە لێدانی سزا.

دوێنێ راپۆرتی یارییەکە لە لیژنەی ناوبژیوانانی یوێفا دزەی پێکراوە، لە راپۆرتەکەدا جەختکراوەتەوە، دەبووایە لێدانی سزا لە ئەنجامی بەرکەوتنی تۆپەکە بەر دەستی کوکورێیا هەژمارکرابایە، ئەمەش کروسی زۆر تووڕە کردووە.

رۆژنامەی مارکا لە زاری کروسەوە نووسیویەتی

سێ مانگییان پێچوو، تاوەکو بزانن تۆپەکە بەردەستی کەوتووە، ئەمە شتێک بوو زۆر روون و لە چرکەیەکدا هەمووان درکیان پێکرد. ئایا دەتوانم بڵێم پاڵەوانی ئەوروپام، چونکە ئێستا بە فەرمی شتەکان روونکراونەتەوە؟ نەخێر ناتوانم وابڵێم.

تۆنی کروس لە دوای یارییەکە، کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button