ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ بەشداری لە یاریی دێربی مەدرید دەکات؟

''ئازاری هەیە''

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی کیلیان ئێمباپێ دەکرێت.

کیلیان بە هۆی هەستکردن بە ئازار لە ماسوولکەی راندا، یارییەکەی شەوی رابردووی بەرامبەر دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تەواو نەکرد، لە خولەکی 80دا، ئاردا گولەر شوێنیگرتەوە، لەو یارییەی مەدرید 3-2 سەرکەوت.

هەفتەی داهاتوو دێربی گەورەی مەدریدە، لۆس بلانکۆس لە واندا مێترۆپۆلیتانۆ دەبێتە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و تاوەکو پێنجشەممە، چارەنووسی بەشداریکردنی کیلیان یەکلایی نابێتەوە.

کارلۆ ئانچێلۆتی لە دوای یارییەکە روونیکردەوە

ئێمباپێ باشە، کەمێک هەست بە ئازار دەکات. بۆ ئەوەی خۆی لە کێشەکان بپارێزێت، داوای گۆڕانکاری کرد.

ریال مەدرید بەدەست پێکانەوە دەناڵێنێت، لەم وەرزەدا هەریەکە لە براهیم دیاز، ئێدواردۆ کاماڤیگا و دانی سێبایۆس بەهۆی پێکان ناتوانن یاریی بکەن.

ئێمباپێ گۆڵێکی لە یاریی رابردوودا کرد و بەمەش شەشەمین گۆڵی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید لە کۆی هەشت یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کرد.

بەم بردنەوەیە، ریال مەدرید پلەی دووەمی لالیگا وەرگرت، بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ بارسێلۆنا، کە ئەمشەو لە یاریگای مۆنجویک میونداری خێتافی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button