ئیسپانیاگرنگترین

ئەمڕۆ بارسێلۆنا کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لەبارەی شوێنگرەوەی شتیگن دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ بارسێلۆنا کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لەبارەی شوێنگرەوەی شتیگن دەکات.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە (24ـی سێپتێمبەری 2024) هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا و دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی لەبارەی گۆڵپارێزێکی جێگرەوە بۆ شوێنی مارک ئاندرێ تێرشتیگن گفتوگۆ بکەن.

رۆژنامە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، فلیک و دیکۆ دەبێت خۆیان یەکلا بکەنەوە، ئێستا یەکسەر گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزێکی بێ یانە واژۆ بکەن، یانیش پشت بە ئیناکی بینیا ببەستن و تاوەکو بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان چاوەڕێ بکەن.

Image

هەریەکە لە کلاودیۆ براڤۆ، کەیلۆر ناڤاس، جۆرجی ماسیپ، ئێدگار بادیا، لوریوس کاریۆس ئێستا بێ یانەن و بارسێلۆنا دەتوانێت گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکات، بۆ ئەوەی شوێنی شتیگن بگرنەوە، کە گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بەهۆی پێکانە درێژخایەنەکەی شتیگن کە 8 مانگ دەخایەنێت، کۆمەڵەی لالیگا رێگا بە بارسێلۆنا دەدات گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزێکی نوێ واژۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button