ئه‌وروپائیسپانیا

مێسی: یاری لەگەڵ ریال مەدرید لە یاریگای ئەوان ئاسانترە

Yariga App

یاریگا
لیۆنێل مێسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنا پێیوایە کە یاریکردن بەرامبەر ریال مەدرید لە یاریگای ئەو یانەیە ئاسانترە.

گۆڵکارە ئارجێنتیناییەکەی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکا دەڵێت ” بۆ ئێمە یاریکردن لەگەڵ ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بیرنابیۆ ئاسانترە، چونکە ئەو یانەیە لە یاریگای خۆیان زیاتر رووبەرمان بۆ دەرەخسێنن و هەمیشە هەوڵی هێرشبردن دەدەن و فشاری هاندەرەکانیشیان لەسەرە “.

لیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ” یاریکردن لە کامپ نۆ بۆ ئێمە تۆزێک قورسە، لەبەر ئەوەی ئەوان کەمتر بیر لە هێرشبردن دەکەنەوە و ئەمەش دەرفەتی کەمترمان بۆ دروست دەکات “.

بابەتی زیاتر

Back to top button