ئاسیاعێراقگرنگترین

دوو یاریزانی کورد بۆ پاڵاوتنی جامی لاوانی ئاسیا بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کران

لە تایلاند یاریی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

عیماد محەمەد، راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکەی بۆ بەشداریکردن لە پاڵاوتنەکانی جامی لاوانی ئاسیا ئاشکرا کرد، دوو یاریزانی هەولێر و زاخۆی بانگهێشتکردووە.

هەریەکە لە سیداد حاجی، یاریزانی زاخۆ و هەڵگورد قەیس، یاریزانی هەولێر لە لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی لاوانی عێراقن، لە پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیای ژێر 20 ساڵان درێسی شێرەکانی رافیدەین دەپۆشن.

لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق

یارییەکانی کۆمەڵەی هەشتەمی پاڵاوتنەکانی جامی ژێر 20 ساڵانی ئاسیا لە شاری بویرام، لە تایلاند بەڕێوەدەچن. سبەی چوارشەممە، کاتژمێر 11:30 بەکاتی هەولێر، عێراق لە یەکەم یاریدا بەرامبەر هەڵبژاردەی بڕونای دەکات، دواتر رۆژی هەینی لە دووەم یاریی خۆی لە کۆمەڵەی H رووبەڕووی فلیپین دەبێتەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتووش لە یاریی سێیەمیدا رووبەڕووی تایلاند دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button