ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی ویڵیامس پەیوەندی بە بارسێلۆنا نەکرد؟

رۆژنامەی سپۆرت وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا زۆر هەوڵی بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباودا، بەڵام بەهۆکاری جیاوازەوە گواستنەوەکە شکستیهێنا.

رۆژنامەی سپۆرت لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، ویڵیامس بەهۆکاری جیاوازەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا نەکرد، لەسەرووی هەموویەوە، بەوەفایی بۆ ئاتلێتیک بیلباو، بەڵام لە هەمان کاتدا، بارسێلۆنا دڵنیایی تۆمارکردنی ناوی ویڵیامسی لە لالیگا پێنەبوو، بە تایبەت بۆ یارییەکانی سەرەتای وەرز.

دانی ئۆلمۆ لە دوا رۆژەکانی گواستنەوەکاندا لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە بارسا کرد، هەرچەندە کارەکانی زوو راییکران، بەڵام بەشداری لە دوو یاریی سەرەتای لالیگادا نەکرد، چونکە ناوی لە لالیگا تۆمار نەکرابوو.

رۆژنامەکە دووپاتیدەکاتەوە، ویڵیامس ئامادەبوو پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات و زۆر خرۆشابوو، تاوەکو لەگەڵ لامین یامال و ئالێخاندرۆ بالدێ، لە بارسا یاریی بکات، تەنانەت بارسا ئامادەبوو بڕی 62 ملیۆن یۆرۆ (مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست) خەرج بکات.

لەم وەرزەدا ویڵیامس تەنیا یەک گۆڵی بۆ ئاتلێتیک بیلباو کردووە، یاریی داهاتووی لە یۆرۆپالیگ بەرامبەر تۆما دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button