فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت گرێبەستی ئەشرەف حەكیمی ئەستێرەی مەغریبی یانەكەی نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی ئێستای ئەشرەف حەكیمی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، پاریس سانجێرمان كار لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەشرەف حەكیمی دەكات، یانەكە گفتوگۆكانی دەستپێكردووە.

بەوەش یانە فەڕەنسیەكە دەیەوێت یاریزانەكە لەو دەنگۆیانە دووربخاتەوە كە باسیان لە رۆیشتنی لە یانەكە و گەڕانەوە بۆ ریزەكانی ریال مەدرید دەكرد.

ئەشرەف حەكیمی لە هاوینی ساڵی 2021 لە ریزەكانی ئینتەر میلانەوە بە بەهای 68 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد.

ئەشرەف حەكیمی

ئەستێرە مەغریبیەكە لەگەڵ پاریس بەشداری لە 125 یاری كردووە و توانیویەتی 15 گۆڵ بكات و 21 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button