ئیسپانیاگرنگترین

سەرۆکی لالیگا؛ دەبێت سوپاسی خودا بکەین بارسێلۆنا یاریزانی دیکەی نەگواستوەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤاڤیێر تێباسی سەرۆکی لالیگا ستایشێکی زۆری ئاستی بارسێلۆنا دەکات و بە پاڵێوراوی سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان وەسفیان دەکات.

تێباس لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ رادیۆی کادینا کۆپێ باسی دۆخی بارسێلۆنا لەم وەرزە دەکات و ستایشی ئاستی تیپەکەی هانزی فلیک دەکات.

سوپاس بۆ خودا بارسێلۆنا یاریزانی دیکەی نەگواستەوە، ئەگینا 10-0 یارییەکانیان دەبردەوە، ئەوان پاڵێوراوی سەرەکین بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ.

تێباس لەبارەی پێکانەکەی شتیگن؛

ئەگەر پێکانەکەی شتیگن درێژخایەن بێت بارسێلۆنا مافی ئەوەی هەیە گۆڵپارێزێک یاخود تەنانەت یاریزانێکی هێڵەکانی دیکەش بگوازێتەوە.

تێباس لەبارەی بەهرەمەندە لاوەکانی لالیگا؛

دەبێت گرنگی بە یاریزانانی وەک ڤینیسیۆس و لامین یامال بدەین، ئەوان داهاتووی خولەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button