ئیتاڵیاگرنگترین

فۆنسیکا باسی گۆڕینی پێكهاته‌ی میلان ده‌كات

شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی یاریی دێربی بووین

Yariga App

 

یاریگا –

پاولۆ فۆنسیکای راهێنەری میلان رایگه‌یاند، تیپەکەی شایەنی بردنەوەی دێربی بوو بەرامبەر ئینتەرمیلان.

له‌ گه‌ڕی پێنجه‌می كاڵچیۆ و له‌ دێربی توڕه‌یی میلان (2-1) له‌ ئینته‌رمیلانی برده‌وه‌

فۆنسیکا دوای یارییه‌كه‌ گوتی،

میلان ماوەیەکە نەیتوانیوە دێربی بباتەوە، بێگومان یارییەکە گرنگ بوو بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی ئێستامان، پێموایە یاریزانەکان ئازایەتییەکی زۆریان نیشاندا و شایەنی سەرکەوتن بووین، بیرم نایه‌ت تیپێکم بینیبێت کە بۆ ماوەیەکی زۆر کێشەی بۆ ئینتەرمیلان دروستکردبێت.

سەبارەت بە گۆڕینی شێوازی یاریکردن بۆ 4-4-2 و یاریكردن به‌ دوو هێرشبه‌ر، گوتی،

پێکهاتەی تیپەکەم نه‌گۆریوه،شتێکی کەمێک جیاوازمان له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی دیكه‌ کرد، ئه‌ركی یاریزانه‌كانم گۆڕی ئەویش ئەوەبوو، ئەگەر رووبەڕووی کێشە بووینەوە، فۆفانا دەتوانێت لە نێوان بەرگریکارەکاندا بجوڵێت بۆ ئەوەی مه‌ترسی له‌سه‌ر گۆڵه‌كه‌مان كه‌م بكاته‌وه‌.

راهێنه‌ره‌ پۆتورگالیه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد،

مۆراتا هەمان رۆڵی  ڕیجێندەر بەرامبەر لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگدا هه‌بوو، بۆیە لەراستیدا گۆڕانکاریمان نه‌كردووه‌.

گوتیشی گرنگ و پێویست بوو پشتگیری له‌ تامی ئابراهه‌م بکرێت، کە کارێکی نایابی کرد، گرنگه‌ بۆ من بەردەوام بم لە پشتگیریكردنی یاریزانه‌كان و باوەڕیان بە بیرۆکەکانمان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button