ئیسپانیاگرنگترین

کۆرتوا په‌یامێكی پشتگیری بۆ تێر شتێگن ده‌نێرێت

Yariga App

یاریگا –

تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی، گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید، پەیامێکی پشتگیری بۆ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی بارسێلۆنا ده‌نێرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڤیاریال دووچاری پێكانی سه‌خت بوو.

شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ڕی شه‌شه‌می لالیگا یانه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤیاریال یاریكرد و له‌ یارییه‌كه‌ش تیپه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی (5-1) براوه‌ بوو.

له‌ یارییه‌كه‌ تێر شتێگن لە ئەژنۆیدا تووشی پێکانێکی سەخت بوو ، دوای ئەوەی بۆ گرتنی تۆپەکە هەستا و بە خراپی کەوتە سەر ئەژنۆی، نه‌یتوانی یارییه‌كه‌ ته‌واوبكات و لە خولەکی 46 ئیناکی پێنای گۆڵپارێزی هاته‌ شوێنی.

کۆرتوا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نووسیویەتی، بەداخەوەم بۆ پێکانەکەی مارک تێر شتێگن، زۆر ئازارم چه‌شت کە بینیم بەو شێوەیە یاریگای جێهێشت، هیوادارم بە خێرایی چاک ببیتەوە و جارێکی دیکە لە گۆڵدا بتبینینەوە.

مێدیاكان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه‌ تێر شتێگن بەهۆی پچڕانی ریشاڵی ئه‌ژنۆی ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ ئه‌و كۆتایی بێت، له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو پشكنینی زیاتری بۆ ده‌كرێت و ماوه‌ی پێكانه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button