ئینگلتەراگرنگترین

وۆلڤز بەرگەی پێکانی زیاتر ناگرێت

ئۆنیڵ دوایین زانیارییەکان دەخاتەڕوو

Yariga App

یاریگا –

یێرسن مۆسکێرا، بەرگریکاری وۆلڤز تووشی پێکانێکی سەختی ئەژنۆ بووەتەوە.

لە یاریی رابردووی وۆلڤز بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا، مۆسکێرا لە دوای پێکدادانی لەگەڵ مۆرگن رۆجەرز، تووشی پێکانێکی سەختی ئەژنۆ بوو و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

گاری ئۆنیڵ، راهێنەری وۆلڤز لە دوای یارییەکە باسی لە مەترسی پێکانەکە کرد

زانیاری راستەقینەمان بەردەست نییە، بەڵام پێکانەکە لە باش ناچێت. بەدڵنیاییەوە گورزێکی کوشندەیە لەم کاتەدا و پێم وایە بۆ ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە.

مۆسکێرا ئاستێکی زۆر بەرز پێشکەش دەکات و ئێمە ناتوانین بە ئاسانی شوێنەکەی پڕبکەینەوە. هیوادارم پێکانەکەی بەو ئەندازەیە مەترسیدار نەبێت کە بیری لێدەکەینەوە.

مۆسکێرا لە هەر پێنج یارییەکەی ئەم وەرزە وۆلڤز لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە.

جیا لە یاریزانە کۆڵۆمبییەکە، وۆلڤز لە خزمەتەکانی تۆتی، بوبەکر تراورێش بێ بەشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button