ئینگلتەراگرنگترین

گورزێکی کوشندە بەر ئاستۆن ڤیلا دەکەوێت و ئێمێری دان بە هەڵەکان دەنێت

گۆڕانکاری دەکەن

Yariga App

یاریگا –

یونای ئێمێری، راهێنەری ئاستۆن ڤیلا دووپاتیدەکاتەوە، جۆن مەکگین، کاپتنی یانەکەیان بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە.

مەکگین، 29 ساڵ بەر لە تەواوبوونی گێمی یەکەمی یاریی رابردوویان بەرامبەر وۆڵڤز (3-1) بەهۆی پێکانی ران، یاریگای جێهێشت و بەمەش بەشداری لە یاریی لووتکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن ناکات.

بەگوێرەی قسەکانی ئێمێری لە دوای یارییەکە بێت، مەکگین بەشداری یارییەکانی بەرامبەر وایکۆم (جامی کاراباو)، ئیپسویچ تاون و مانچێستەر یونایتد (پرێمەرلیگ) ناکات. ئێمێری دەڵێت

مەکگین تووشی پێکان ران بووە، کاتێک پەیوەندی بە ئێمەوە کرد، لە سەرەتای ئەمساڵ لە بەرامبەر تۆتنهام تووشی پێکانەکە بوو، بۆیە پێکانەکەی نوێبووەتەوە و پێم وایە بۆ چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە.

لە گێمی یەکەمدا، ئاستۆن ڤیلا بە گۆڵێک لە دواوە بوو، بەڵام لە گێمی دووەمدا سێ گۆڵی کرد، هەریەکە لە ئۆلی واتکینس، ئێزری کۆنسا و جۆن دوران گۆڵەکانیان کرد، ئێمێری لەبارەی یارییەکە روونیکردەوە

لە گێمی یەکەمدا تووشی زۆر کێشە بووین، پێم وایە لەوەتەی هاتوومەتە ئەم یانەیە، خراپترین یارییمان لە گێمی یەکەمدا کرد. شتەکە هەندێک سەیر بوو، بەبێ تۆپ یاریزانان ون ببوون، بەڵام پێشبینی ئەوەمان دەکرد، چونکە وۆڵڤز تیمێکی بەهێزە.

ئاستۆن ڤیلا سێشەممە لە جامی کاراباو دەبێتە میوانی وایکۆم، پاشان لە پۆرتمان رۆد رووبەڕووی ئیپسویچ تاون دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button