ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی هۆشداری بە رکابەران دەدات

''زۆرمان نەماوە بگەڕێینەوە سەر رێچکەی خۆمان''

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید پێی وایە تیمەکەی خەریکە وردە وردە دەگەڕێتەوە سەر رێچکەی خۆی.

ریال مەدرید لە یاریی رابردوودا 4-1 لە ئیسپانیۆلی بردەوە، هەرچەندە سەرەتا بەهۆی هەڵەیەکی تیبو کۆرتوا، یانە کاتالوونییەکە گۆڵی پێشکەوتنی کرد، بەڵام دواتر ریال مەدرید چوار گۆڵی یەک بە دوای یەکی کرد.

ڤینیسیۆس جونیۆر وەک یاریزانی یەدەک بەشداری لە یارییەکەدا کرد، لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی گۆڵێکی بۆ دانی کارڤاخال دروستکرد، پاشان هەریەکە لە رۆدریگۆ، ڤینی و کیلیان ئێمباپێ گۆڵەکانی دیکەی ریال مەدریدییان کرد.

ئانچێلۆتی لە دوای یارییەکە روونیکردەوە

پێم وایە یارییەکی باشمان کردووە، کاردانەوەی دوای گۆڵەکەی ئیسپانیۆل زۆر باش بوو. ئێستا باشتر یاریی دەکەین و دەرفەتی گۆڵی زیاترمان هەبوو. بەخێرایی یاریمان کرد و هەوڵی گواستنەوەی تۆپمان بەخێرایی دەدا، بەردەستبوونی یاریزانانی ئێمە لە هەموو سووچێکی یاریگا زۆر گرنگە، ئەمە چەکی ئێمە.

گۆڵی سێیەم زۆر سەرنجڕاکێش بوو، هێرشێکی هەڵگەڕاوەی ناوازە بوو. وردە وردە دەگەڕێینەوە سەر باشترین وەشانی خۆمان.

مەدرید لە وەرزی نوێی لالیگا نەدۆڕاوە، چوار بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەیە و ئەمە 38 یارییە نەدۆڕاوە.

نەدۆڕان لە 38 یاریی رابردوودا، مانایەکی گەورەی هەیە و پیشانی دەدات، چەند باش یاریی دەکەین.

ریال مەدرید سێشەممە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەکات، پاشان 29ی مانگ یاریی دێربی گەورەی مەدرید لە یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button