یاریگا –
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی، راهێنەری مانچێستەر سیتی، به‌توندی وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر مانچێسته‌ر سیتی دایه‌وه.
گواردیۆلا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا به‌توندی وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسێكی دایه‌وه و گوتی، زۆر باش دەزانم کە دەتەوێت مان سیتی بسرێته‌وه، نه‌ك تیپه‌كه بۆ ریزی پله دوو دابه‌زێت، ئاره‌زوو ده‌كه‌ن لەسەر رووی زەوی نه‌مێنێت.
گوتیشی، راستییەکە ئەوەیە، ئێمه له مانچێستەر سیتی رۆژانی زۆر باشترمان لە هەموو رکابەرەکانمان به‌رێكردووه، هەربۆیە سروشتییە هەمووان بیانەوێت تیپەکەمان نه‌مێنێت.
باسی له‌وه‌شكرد، خه‌ڵكانێكی زۆر چاوه‌رێ ده‌كه‌ن مانچێسته‌ر سیتی سزا بدرێت و له پاڵه‌وانه‌تیه‌كان دووربخرێته‌وه، ئه‌وه‌ش هێزی ئێمه ده‌سه‌لمێنێت، به‌هیوام ئه‌م بابه‌ته به ساده‌ی كۆتایی بێت.
مانچێسته‌ر سیتی لە چوار وەرزی رابردووی له‌سه‌ریه‌ك نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی بەدەستهێناوه، یەکەم تیپه له پرێمه‌رلیگ ئەم دەستکەوتە تۆماربكات.
بڕیاره ئێوارەی ئه‌مرۆ مانچێسته‌ر سیتی لە گەڕی پێنجەمی پرێمه‌رلیگ لە یاریی لووتكه رووبه‌رووی یانه‌ی ئارسیناڵ ببێته‌وه.