ئیسپانیاگرنگترین

بە هاتنی ئالفۆنسۆ دەیڤز بۆ مەدرید چارەنووسی مێندی چی لێدێ؟

Yariga App

یاریگا –

ریاڵ مەدرید مکوڕە لەسەر گواستنەوەی ئالفۆنسۆ دەیفز و لە دوو بازاڕی گواستنەوەی داهاتوودا هەوڵی خۆی دەداتەوە. دەیڤز کێشەی هەیە لەگەڵ کارگێڕی باڤارییەکان و یەکێک لە گرفتەکانیان بابەتی مووچەیە. هەربۆیە چەند میرکاتۆی رابردوو یەکێک بوو لە ناوەکان کە بە ریاڵەوە دەبەسترایەوە.

شاهانەکان ئەگەرچی لە هەمان پێگەی دوو یاریزانی وەک فران گارسیا و فێرلان مێندی هەیە، بەڵام بۆ لایەنی هێرشبەری پێویستی بە سوپەرستارێکە بتوانێ رۆڵەکەی مارسێلۆ بگێڕێ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رێلیڤۆی ئیسپانی، بە هاتنی دەیڤز شوێنی مێندی هەر پارێزراودەبێ و ئەو گومانانە دەڕەوێتەوە کە ئەستێرە فەڕەنسیەکەی چیتر لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ نابینرێتەوە.

ریاڵ مەدرید جگە لە دەیڤزی کەنەدی، چوار یاریزانی دیکەی هەر بۆ هێڵی بەرگری بە ئامانج گرتووە و چاوەڕوان دەکرێ هاوینی داهاتوو گۆمی بازاڕەکە بە چەند گرێبەستێکی گەورە بشڵەقێنن.

ئامانجەکانی وەرزی داهاتووی مەدرید تۆقێنەرن

بابەتی زیاتر

Back to top button