عێراقکوردستانگرنگترین

دهۆک چیمەنی یاریگاکەی دەگۆڕێت

دوای یاریی کلاسیکۆ

Yariga App

یاریگا –

دهۆک دوای یاریی بەرامبەر هەولێر چیمەنی یاریگاکەی دەگۆڕێت و کۆمپانیایەکی هۆڵەندی چیمەنە نوێیەکەی یاریگاکە ئامادە دەکات.

دوای ئەوەی لە یاریی کردنەوەی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، گلەییەکی زۆر لە چیمەنی یاریگای دهۆک کرا، یانەی دهۆک بڕیاریدا چیمەنی یاریگاکەی بگۆڕێت و دوای یاریی داهاتوو بەرامبەر هەولێر دەست بە گۆڕینی چیمەنی یاریگاکە دەکرێت.
یانەی دهۆک لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە :’لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر هەولێر، چیمەنی یاریگای یانەکەمان دەگۆڕێت بۆ ئەوەی یاریگاکەمان بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی جامی یانەکانی کەنداو ئامادە بێت’.
بەگویرەی بەدواداچوونەکانی یاریگا، یانەی دهۆک بۆ ئەوەی چیمەنی یاریگاکە بگۆڕێت لەگەڵ کۆمپانیایەکی هۆڵەندی رێککەوتووە و پێشبینی دەکرێت پرۆسەی گۆڕینی چیمەنی یاریگاکە نزیکەی مانگێک بخایەنێت.
رۆژی هەینی داهاتوو دهۆک لە گەڕی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی هەولێر دەکات، کە لە گەڕی یەکەم دهۆک لە یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە زەوڕا دۆڕا و هەولێریش لە یاریگای خۆی 2-1 لە دیالای بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button