عێراقگرنگترین

تۆڕی وەرزشی یاریگا وردەکاریی تۆپە نوێیەکەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بڵاو دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا وردەکاریی تۆپە نوێیەکەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بڵاو دەکاتەوە، کە ئەم وەرزە تایبەت بە خولەکە دروستکراوە.

کۆمپانیای کێلمی (Kelme)ـی ئیسپانی تۆپێکی تایبەتی بۆ ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دروستکردووە، کە ئەم کۆمپانیا ئیسپانییە پێشتر تۆپی فەرمی جامی ئاسیای 2023ـی دروستکردبوو، یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی جلوبەرگ و کەلوپەلی وەرزشی.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەر یانەیەکی خولی ئەستێرەکانی عێراق 10 دانە لە تۆپە نوێیەکەی خولەکەی پێدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەکانی باشوور تەنیا 6 دانەیان پێدراوە، لەکاتێکدا یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولەکە دەستیپێکردووە.

وەکو بەشێک لە گریىەستی هەماهەنگی نێوان لالیگا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، کۆمەڵەی لالیگا تۆپەکەی تایبەت بۆ خولەکە دروستکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نرخی تۆپەکە ئاشکرا نەکراوە و تۆپەکە لە بازاڕ بەردەست نییە.

دوێنێ هەینی (20ـی سێپتێمبەری 2024) وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە دوو یاریی دەستیپێکرد کە هەردوو یارییەکە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button