یاریگا –
ریال مه‌درید مووچه‌ی ساڵانه‌ی جود بێلینگهام و ڤینیسیۆس جونیۆری زیادکردووە، ئەمەش بە مەبەستی رێگریکردن لە هەر گرژییەک و گرفتێك له تیپه‌كه رووبدات.
ئێمباپێ دوای جێهێشتنی پاریس سانجێرمان وەکو یاریزانێکی ئازاد په‌یوه‌ندی له ریال مه‌درید كرد، مووچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆیه، بەمەش بووه خاوه‌ن به‌رزترین مووچه له یانه‌كه، پێش بێڵینگهام و ڤینیسیۆس كه‌وت، پێشتریش، بێڵینگهام و ڤینیسیۆس زۆترین مووچه‌یان له یانه‌كه هه‌بوو.
رۆژنامه‌ی ئۆکه‌ی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه، جیاوازی مووچەی 5 ملیۆن یۆرۆ له نێوان ئێمپاپێ و دوو یاریزانه‌كه‌ی دیكه، كێشه بۆ ریال مەدرید دروست ده‌كات و یاریزانه‌كان هەست بە ناڕەحەتی و نیگەرانی ده‌كه‌ن، بۆیه كارگێری ریال مه‌درید بڕیاریدا به زیادکردنی مووچه‌ی دوو یاریزانەكه.
بەپێی بڵاوكراوه‌ی رۆژنامەکە، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بڕیاریدا مووچەی ئەو سێ یاریزانە یەکسان بکات، بۆ ئەوەی هیچ ناکۆکییەک لەنێوانیاندا دروست نەبێت.
له دوای په‌یوه‌ندیكردنی ئێمباپێ به ریال مه‌درید باس له‌وه‌ده‌كرا، په‌یوه‌ندی نێوان ئێمباپێ و ڤینی خراپه، هه‌رچه‌نده، چه‌ند جارێك ئه‌مه له لایه‌ن ریال مه‌درید و یاریزانه‌كانیش ره‌تكرایه‌وه.