ئینگلتەراگرنگترین

نۆتینگهام فۆڕێست بڕیاری کۆتایی لەسەر گۆڕینی یاریگاکەی دەدات

ئیڤانجێلۆس کێشەی بوودجەی هەیە

Yariga App

یاریگا –

ئیڤانجێلۆس ماریناکیس، خاوەنی نۆتینگهام فۆڕێست دووپاتیدەکاتەوە، نیازی گۆڕینی یاریگایان نییە.

فۆڕێست پلانی فراوانکردنی یاریگای سیتی گڕاوندی بۆ 40 هەزار هاندەر داڕێشتووە، سەرەتا 10 هەزار کورسی لە نهۆمی دووەم زیاد دەکرێت، پاشان پێنج هەزار کورسی لە ستاندی بریگفۆڕد زیاد دەکرێت.

پڕۆژەکە لە یۆلیۆ/تەمووزی رابردوو دەستپێکردووە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی شارەوانی نۆتینگهام بە فرۆشتنی زەوی زیاتر بە یانەکە بە بڕی 10 ملیۆن پاوەند.

پێشتر بیرۆکەی دروستکردنی یاریگایەکی نوێ لە ناوچەی تۆتۆن لە شاری نۆتینگهام هەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا خاوەنی یانەکە بڕیاریدا، یاریگای سیتی گراوند فراوان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button