چامپیۆنزلیگگرنگترین

لاوەکانی بارسا نزیکن لە تۆمارکردنی ریکۆردێکی گەورە لە چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

یاریزانە لاوەکانی بارسێلۆنا لەبەردەم تۆمارکردنی ریکۆردێکی گەورەدان لە چامپیۆنزلیگ و ئەم وەشانە بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێشی سەرجەم یانەکانی دیکەی مێژووی خولەکە دەدەنەوە.

بارسا یەکەم یاری خۆی لە چامپیۆنزلیگ بە دۆڕاندن دەستیپێکرد کە 2-1 بەرامبەر مۆناکۆی فەڕەنسی بوو. تاکە گۆڵەکەی بلاوگرانا لە رێگەی لامین یامالەوە کاتێک هەر لە گێمی یەکەمدا ئەنجامی بۆ کوڕانی هانزی فلیک یەکسانکردەوە.

بەگوێرەی ئامرێکی بڵاوکراوە لە تۆڕی ئۆپتا، بەو گۆڵەی ئەستێرە ئیسپانیەکە، ژمارەی ئەو یاریزانە لاوانەی بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ گەشتە 13 یاریزانی جیاواز. بەوەش تەنها ئایاکسی هۆڵەندی لەپێشیانەوە ماوە کە 14 لاوی جیاواز گۆڵی بۆ تۆمارکردوون.

بارسا هەر لە خولەکی 10 بە یاریزانێک کەمترەوە یاریان دەکرد بەهۆی کرانەدەرەوەی گارسیای بەرگریکار بە کارتی سوور. دۆڕاندنەکە یەکەمین شکستی یانە کەتەلۆنیەکە بوو لە سەرەتای وەرزەوە تا ئێستا.

رۆژی یەکشەممەی داهاتوو تاقیکردنەوەیەکی دیکەی قورس لەبەردەم هانزی فلیکە. روودەکەنە یاریگای لا سیرامیکای تایبەت بە ڤیاڕیاڵ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ژێرئاویە بێ شکستەکەی پلەی سێیەمی خولی ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button