چامپیۆنزلیگگرنگترین

دی ماریا هەڕەشەیە بۆ ژمارەکانی مێسی و رۆناڵدۆ لە چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

ئانخێل دی ماریا ئەمشەو بە نووسینەوەی ژمارەیەک خۆی خستەوە ریزی گەورەکانی چامپیۆنزلیگ.

دی ماریا کە لەلە‌ بەنفیکا سەرەکی بوو لە یارییەکەیان بەرامبەر یانەی زڤێزدا، توانی ژمارەی بەشدارییەکانی لە پاڵەوانێتیەکە بگەیەنێتە هەمان ژمارەی دەیڤد بێکهام کە 107 جارە.

ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە هاوکات بە ئەسیستی ژمارە 36 یەکسانە بە ئەسیستەکانی ئەفسانە ئینگلیزیەکە.

دی ماریا کە پێشتر لە یانەکانی ریاڵ مەدرید، مانچێستەر یونایتد و پاریسیش یاری کردووە، تەنها مێسی و رۆناڵدۆ و گیگزی لەپێشەوە ماوە بۆ زۆرترین ئەسیست لە مێژووی پاڵەوانێتیەکە.

بەم سیستمە نوێیەی ئەم وەشانە چامپیۆنزلیگی لەسەر بەڕێوەدەچێ، دەرفەتێکی گەورە لەبەردەم دی ماریادایە بۆ گەیشتن بە مێسی کە تەنها 3 ئەسیست، رۆناڵدۆ 4 و گیزگز 5 ئەسیست لێوەی دوورن.

ئەوە لەکاتێکدا ئەو سیانەی دیکە بە ئەنجامدانی ژمارەیەکی زۆر زیاتر لە یاریکردن گەشتوون بەو ئامارانە.

ئەمشەو هاوکات تایبەتیەکی گەورەی هەبوو بۆ ئانخێل کە وەک پیاوی یارییەکە دەستنیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button