ئینگلتەراگرنگترین

بەرپرسێکی باڵای وەرزشی: با هاندەرانی مانچێستەر سیتی چاوەڕێی ساتی زۆر سەخت بن

دزە بە چەند وردەکارییەکانی دانیشتنی یەکەم دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی مانچێستەر سیتی دەبێ چاوەڕێی ساتی زۆر سەخت بن، ئەمە قسەی بەرپرسێکی باڵای پێشووی یانەیەکی پرێمەرلیگە.

بەهۆی 115 سەرپێچی دارایی، لیژنەیەکی سەربەخۆ لە لەندەن، لێکۆڵینەوە لەگەڵ مانچێستەر سیتی دەکات و لەم ماوەی دوو مانگی داهاتوودا، گوێ لە وەڵامەکانیان دەگرێت.

مانچێستەر سیتی دووپاتیدەکاتەوە، چەندین بەڵگەی ‘حاشا هەڵنەگری’ی هەیە، کۆتایی بە زۆربەی گومانەکان دەهێنێت و نزیکەی 130 تۆمەت لەسەر یانەکە لادەدات.

هاندەرانی مان سیتی و رکابەرانی یانەکە، لە نزیکەوە بەدوای هەواڵەکانی تایبەت بە پڕۆسەی دادگاییکردنەکە دەکەون. بەگوێرەی ئاماژەی جیاوازەوە، مەترسی دابەزینی مانچێستەر سیتی بۆ چامپیۆنشیپ، یەکێکە لە بژاردەکان.

بڕیاربوو تەواوی پڕۆسەی بەڕێوەچوونی دادگاییەکە بەنهێنی بێت، بەڵام لەگەڵ دانیشتنی یەکەم، شوێنی دادگاییەکە ئاشکرابوو.

کێت وینێس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی ئێڤەرتن هەندێک زانیاریی لەبارەی دانیشتنەکە بەدەستگەیشتووە

شوێنی بەڕێوەچوونی دادگاییەکە دزەیپێکرا، چەندین رۆژنامەنووس و پارێزەر لە شوێنەکە ئامادەبوون. دەیڤد پانیک، پارێزەری مانچێستەر سیتی، بۆ یەک کاتژمێر بڕی 5000 پاوەند وەردەگرێت. سەرباری دزەپێکردنی ئەم زانیارییانە، چاوەڕێی ئاشکرابوونی نهێنی دیکە نابین، چونکە شتەکە زۆر روونە، پڕۆسەکە زۆر نهێنییە.

ئەوەی بەدەست من گەیشتووە ئەوەیە، سەرۆکی لیژنەکە رەتیکردووەتەوە گوێ لە نوێنەرانی مان سیتی بگرێت، بەڵکو خۆی چەندین خاڵی دیاریکردووە و داوایلێکردوون روونکردنەوە بدەن.

لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ دەرەنجامی دادگاییەکە، وینێس دەڵێت

پێموایە دەبێ دادگاییەکە زۆر شەفاف بێت، ئەگەر یانەکە بزانێت، وردەکارییەکان لە میدیا باس دەکرێت، ئەوا رەنگی هەندێک لە هەڵسوکەوتی خۆی بگۆڕێت. راستە وردەکارییەکانی دانیشتنەکان زۆر بێزارکەر دەبن، بەڵام با بە هاندەرانی مانچێستەر سیتی بڵێم، ساتی زۆر سەخت چاوەڕێتان دەکات.

مان سیتی بە 115 سەرپێچی دارایی تۆمەتبارە، گوایە لە ساڵانی نێوان 2009 تاوەکو 2018 سەرپێچییەکانی کردووە و دووشەممە پێشوو، دانیشتنەکان بۆ گوێگرتن لە روونکردنەوەکانی مانچێستەر سیتی لە لەندەن دەستیپێکردووە و رەنگە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام بێت.

شوێنی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنی مانچێستەر سیتی ئاشکرا دەکرێت

ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی مانچێستەر سیتی کراون

  • نەدانی زانیاری وردی دارایی.
  • شاردنەوەی بەشێکی زۆری زانیارییەکان لەبارەی پاداشت کردنی یاریزانان، راهێنەران و کەسانی هونەری یانەکە.
  • پێشێلکردنی یاساکانی یاریی خاوێنی پرێمەرلیگ و یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا
  • هاوکاری نەبوون لە لێکۆڵینەکانی لیژنەکانی پرێمەرلیگ.

یەکەمجارنییە مانچێستەر سیتی بەهۆی پێشێلکاری داراییەوە، خۆی لە قەفەسی تۆمەتەکان دەدۆزێتەوە.

لە ساڵی 2020، بەهۆی زێدەڕۆییکردن لە خەمڵاندنی داهاتی سپۆنسەرەکان لە ساڵانی نێوان 2012 و 2016، مانچێستەر سیتی بۆماوەی دوو ساڵ لە چامپیۆنزلیگ دوورخرایەوە، بەڵام دواتر تانەیان لە بڕیارەکەدا و کەیسەکەیان بردەوە.

بڕیارەکە لە بەرژەوەندی هەرلایەک بێت، ئەوا لایەنی بەرامبەر مافی تانەدانی هەیە، بۆیە لەوانەیە پڕۆسەکە تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 بەردەوام بێت.

لە وەرزی رابردوودا، سێ خاڵ لە یانەکانی ئێڤەرتن و نۆتینگهام فۆڕێست کەمکرانەوە، بەهۆی سەرپێچیکردنی رێساکانی قازانج و بەردەوامیی پرێمەرلیگ و لێستەر سیتی تانەی لەبڕیارەکەدا و خۆی دەربازکرد.

شوێنی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنی مانچێستەر سیتی ئاشکرا دەکرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button