ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

گواردیۆلا: ئینته‌ر پاڵه‌وانه‌، ئه‌ركمان قوڕس بوو

Yariga App

یاریگا –

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی دڵخۆشی خۆی بە ئاستی تیپەکەی به‌رامبه‌ر ئینته‌رمیلان دەربڕی كاتێك شه‌وی رابردوو لە گه‌ڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ به‌ گۆلێك یه‌كسانبوون.

گواردیۆلا دوای یارییه‌كه‌ گوتی، یارییەکە قورس بوو، ئێمەش ئەوەمان دەزانی کە ئینتەر تیپێکی گەورەیە، بەرگرییەکی باشیان کرد و لە هێرشی پێچه‌وانه‌ مەترسیدار بوون.

زیاتر گوتی، لە گێمی دووەمدا بەشێوەیەکی باش یاریمان کرد، بەلایەنی کەمەوە 4 بۆ 5 هەلمان هەبوو، توانای هێرشبردنمان بەرامبەر تیپێک هه‌بوو، كه‌ بەرگرییەکی زۆر باش دەکه‌ن، گرنگ بوو ئێمەین ئێمە رووبەڕووی پاڵەوانی ئیتاڵیا بووینه‌وه‌.

باسی له‌وه‌شكرد، یاریزانه‌كان به‌باشی یارییان كرد،  هیچ شتێک نەبوو کە جێگه‌ی نیگه‌رانی بێت، هەموو شتێکم بەدڵ بوو، زۆر دڵخۆشم بە سه‌رپه‌رشتی تیپێك ده‌كه‌م کە دەزانن چۆن بۆشایی له‌ تیپی به‌رامبه‌ر داپۆشن و فشار بخەنە سەریان.

لەکۆتاییدا گوتی، باشتر لە یاری کۆتایی دوو ساڵ لەمەوبەر یاریمان کرد، بەڵام سەرکەوتنمان بەدەست نەهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button