ئاسیاسعوودیەعێراقکوردستان

بە گۆڵی یاریزانێکی کورد قوە جەوییە یەکەم سەرکەوتنی بە دەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

قوە جەوییە لە یەکەم یاریی خۆیدا سەرکەوتنێکی گرینگی بە دەستهێنا و یاریزانێکی کوردیش بە باشترینی یارییەکە دەستنیشانکرا.

لە دەسپێکی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2 قوەی جەوییە لە یاریگای مەدینە سەرکەوتنی بە سەر یانەی ئاڵتین ئەسیری تورکمانستانی تۆمار بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ، گۆڵەکانی جەوییە یاریزانان کارلۆس سالازاری کۆڵۆمبی گۆڵی یەکەم و هیران ئەحمەد یاریزانی کورد لە خولەکی 88 گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی بۆ هەڵۆکانی بەغداد تۆمار کرد و جەوییە یەکەم سێ خاڵی لە پاڵەوانێتیەکە بە دەستهێنا.

محەمەد سامی یاریزانی وەرزی رابردووی نەورۆز کە بۆ ئەم وەرزە پەیوەندی بە قوە جەوییە کردووە تاکە یاریزانی کورد بوو لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکە دابوو، هیران ئەحمەدیش کە وەرزی رابردوو یاریی بۆ یانەی دهۆک دەکرد لە خولەکی 75ـی یارییەکە بەشداری کردوو وێڕای تۆمار کردنی گۆڵی سەرکەوتن بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشانکرا، عەلی شاخەوانی ناوەڕاستکاری وەرزی رابردووی هەولێر لەگەڵ یانە تازەکەیدا بەشداری یارییەکەی نەکرد.

لە یاریی دووەمی هەمان کۆمەڵەدا، تەعاونی سعودی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3 _ 2 لە خالیدیەی بەحرێنی بردەوە، سەرەتای مانگی داهاتووش قوە جەوییە لە سعودیە لە یاری دووەمدا رووبەرووی تەعاون دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button