کوردستان

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی رانیە

گرفتی دارایی یانەکە چارەسەر دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

رانیە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی رادەگەیەنێت و چاوەڕوانییەکان کۆتایی هات.

دەستەی کارگێڕی یانەی رانیە لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیاندا بریاری بەشداریکردنیان لە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2024 _ 2025 دا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان رانیە دەست بە چالاکیەکانی دەکاتەوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا مەشقەکانیان دەستپێدەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رانیە بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند ئێستا دەستەی کارگێڕی خەریکی دەستنیشانکردنی راهێنەرێکن بۆ تیپەکە، هەر چەندە سەیوان فاتح راهێنەری وەرزی رابردووی سەید سادق نزیک بوو لەوەی ئەمڕۆ گرێبەستەکەی واژۆ بکات، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێکی تایبەت هەردوولا نەگەیشتنە رێکەوتن، ئەم سەرچاوەیە ئەوەشی دووپات کردەوە کە رەفیق سەعید راهێنەری وەرزی رابردوو لە سەر داوای خۆی ناتوانێ لەم وەرزە لەگەڵ تیپەکە بەردەوام بێت.

دەربارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکانیش تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی کە کارگێڕی رانیە دەیانەوێ پارێزگاری لە یاریزانەکانی وەرزی رابردوو بکەن و لە نزیکترین کاتدا گرێبەستیان نوێدەکەنەوە و چەند گرێبەستێکی تازەش بۆ وەرزی نوێ واژۆ بکەن.

بە هۆی ئەوەی رانیە 90 ملیۆن دینار قەرزارە پێشووتر دەستەی کارگێڕی بڕیاریان دابوو بەشداری خولەکە نەکەن، بەڵام ئێستا بەڵێنی هاوکاریان پێدراوە بۆیە جارێکی تر دەگەڕێنەوە نێو چالاکیە وەرزشیەکان و تایبەت بەشداریکردن لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان کە وەرزی رابردوو ریزبەندی شەشەمی تێدا بەدەستهێنابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button