فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ سکاڵایەکەی لە پاریس سانجێرمان بردەوە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ سکاڵایەکەی لە پاریس سانجێرمان بردەوە و دەبێت یانە فەڕەنسییەکە مووچە و شایستە داراییەکانی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بدات.

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ لە لێژنەی یاسایی کۆمەڵەی یانە پیشەگەرەکانی فەڕەنسا سکاڵایەکەی لە پاریس سانجێرمان بردەوە، لێژنەکە یانەی پاریس سانجێرمانی ئاگادار کردووەتەوە شایستە داراییەکانی کیلیان بدات.

پاریس سانجێرمان بەگوێرەی سکاڵایەکەی ئێمباپێ مووچەی مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی هێرشبەرە فەڕەنسییەکەی نەداوە کە 55 ملیۆن یۆرۆیە.

دوای ئەوەی پەیوەندی نێوان ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان و کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری پێشووی یانەکە تێکچوو، یانە فەڕەنسییەکە پێدانی مووچەی ئەو یاریزانەی راگرت، پاریسییەکان دەڵێن لە مانگی ئۆگەست/ئابی 2023 کیلیان بە زارەکی رەزامەندیی داوە لە پاداشتی هاوسۆزی خۆی خۆش بێت کە 80 ملیۆن یۆرۆ بوو.

پێشتر رۆژنامەی لیکیپ رایگەیاندبوو، ئەگەر ئێمباپێ سکاڵایەکەی بباتەوە و پاریس سانجێرمان نەتوانێت کیلیان رازی بکات، لەوانەیە مۆڵەتی بەشداریکردنی لە چامپیۆنزلیگ پێنەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button