ئه‌مریکاگرنگترین

ڤینیسیۆس داوای لێبوردن لە هاندەرانی بەڕازیل ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی بەڕازیل دوای یارییەکەی پاراگوای پەیامێکی بۆ هاندەرانی سامبا نارد.

ڤینیسیۆس لە لێدوانێکدا کە لە ئەکاونتی فەرمی فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی مێرکاتۆ لە تۆڕی ئێکس بڵاوكراوته‌وه‌ ده‌ڵێت،

یارییەکان لە ئەوروپا خێراترن، تۆپەکە خێراتر دەگات ئه‌مه‌ش بەهۆی یاریگاوەیه‌، دەبێت پێکەوە ده‌بین بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە یاری بکەن و یارییەکان ببەنەوە.

ئه‌ستێره‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌شڵێت،
ده‌مه‌وێت داوای لێبوردن له‌ هانده‌ران بكه‌م، بمانبه‌خشن، ده‌زانم ساتێكی قورسه‌، به‌ڵام ده‌گه‌رێینه‌وه‌

رۆژنامەكانی بەرازیل رەخنەی توندیان ئاراستەی دۆریڤاڵ جونیۆری راهێنەر هەڵبژاردەی به‌رازیل و و ڤینیسیۆس جونیۆر کرد، دوای ئەوەی لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026 بە پاراگوای دۆران.

هەڵبژاردەی به‌رازیل لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور له‌ پلەی پێنجەمه‌ خاوه‌نی 10 خاڵه‌، سێ بردنه‌وه‌ و چوار دۆران و یه‌كسانبوونێكی هه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button