ئه‌وروپاگرنگترین

ریاڵ مەدرید دەیەوێ کەڵک لە رێکنەکەوتنی نێوان میلان و یاریزانێکی وەرگرێت

Yariga App

یاریگا –

ریاڵ مەدرید چاودێری دۆخی گفتوگۆکانی ئەیسی میلان و یاریزانێکی دەکات سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

مایک ماینان، کە ساڵی 2021 لە یانەی لیلی فەڕەنسیەوە گواسترایەوە ریزەکانی رۆسۆنێری، بەم دواییانە گفتوگۆکانیان لەگەڵ یانەکە دەستیپێکردووە بەڵام ئاماژەی ئەرێنی تێدا بەدینەکراوە بۆ نوێکردنەوە و بەهۆی ئەوەی داخوازی گۆڵپارێزە فەڕەنسیەکە بۆ زیادکردنی مووچەکەی.

چەقبەستوویی رێڕەویی گفتوگۆکان ریاڵ مەدریدی هێناوەتە سەرهێڵ و خواستیان بۆ یاریزانە 29 ساڵانەکە پیشان داوە.

ئەم زانیارییانە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ دەنگوباس بڵاوبووەوە کە یانە شاهانەکە گرێبەستی ئاندری لونین نوێدەکاتەوە.

لە ئێستادا هێشتا تیبۆ کۆرتوا بژاردەی یەکەمی کارلۆ ئانچیلۆتییە. بەڵام ناوبراو تەمەنی 32 ساڵە و پێناچێ تا ماوەیەکی زیاتر ئەو پێگەیەی مسۆگەربێ. ئەوە و هەروەها دوورخستنەوەی لەگەڵ بەلجیکا و بە بنبەست گەشتنی کێشەكانی لەگەڵ راهێنەری هەڵبژاردەکە، گومانی زیاتر دروستدەکات لەسەر پێگەی تیبۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button