ئه‌وروپاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئەو یاریزانانەی بەهۆی ڤایرۆسی فیفاوە تووشی پێکان بوون و لە یانەکانیان دادەبڕێن

Yariga App

یاریگا –

لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا لە یارییە نێودەوڵەتییەکان بەشێک لە یانەکان بەهۆی ڤایرۆسی فیفاوە لە تواناکانی چەند ئەستێرەیەکیان بێبەش دەبن، چەند ئەستێرەیەک بە پێکانەوە گەڕانەوە یانەکانیان کە ریال مەدرید و ئارسیناڵ زەرەرمەندترین یانە بوون لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکانی ئەمجارە.

هەریەکە لە فێرلاند مێندی و ئۆریلێن چوامێنی لەگەڵ فەڕەنسا و ئیدێر میلیتاو لەگەڵ بەڕازیل تووشی پێکان بوون و لە ریال مەدرید دادەبڕێن، یانە ئیسپانییەکە لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکانی ئەمجارە زەرەرمەندترین یانە بوو.

ئارسیناڵیش بەهۆی ڤایرۆسی فیفاوە دوو لێدانی کوشندەی بەرکەوت، ریکاردۆ کالافیۆری بەرگریکاری ئیتاڵی و مارتن ئۆدیگارد ناوەڕاستکاری نەرویجی لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان تووشی پێکان بوون، بەرگریکارە ئیتاڵییەکە هەرزوو کەمپی هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت و ئۆدیگاردیش لە پاژنەپێی تووشی پێکانێکی سەخت بوو، دارەشەقە گەڕایەوە لەندەن.

هەریەکە لە دانی ئۆلمۆ و فێرمین لۆپێز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی پێکان بوون و بە پێکراییەوە گەڕانەوە بارسێلۆنا، ناتان ئاکێ بەرگریکاری هۆڵەندیش نوێترین قوربانی ڤایرۆسی فیفایە بەمهۆیەوە لە مانچێستەر سیتی دادەبڕێت.

ناتان ئاکێ – مانچێستەر سیتی

Nathan Ake went down with an injury for the Netherlands against Germany

مارتن ئۆدیگارد – ئارسیناڵ

Image

ریکاردۆ کالافیۆری – ئارسیناڵ

France v Italy - UEFA Nations League 2024/25 League A Group A2

دانی ئۆلمۆ – بارسێلۆنا

Barcelona Receive Positive News After Dani Olmo Injury Scare -

فێرمین لۆپێز – بارسێلۆنا

What Matches Will Fermín López Miss Due to Injury? | beIN SPORTS

ئۆرێلین چوامێنی – ریال مەدرید

3-2: Tchouameni & Camavinga involved in France's win over Chile

ئیدێر میلیتاو – ریال مەدرید

Real Madrid: El Madrid cruza los dedos con Militao: pruebas médicas mañana  | Marca

فێرلاند مێندی – ریال مەدرید

Equipe de France : La révélation terrible sur l'implication de Ferland Mendy  chez les Bleus

 

بابەتی زیاتر

Back to top button