ئه‌وروپاگرنگترین

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خراڤنبێرخ، ڤان دێر ڤارت ستایشی سڵۆت دەکات

"خاوەن یەکێک لە باشترین ناوەڕاستکارەکانین"

Yariga App

یاریگا –

رافایل ڤان دێر ڤارت، ئەستێرەی پێشووی هۆڵەندا بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خراڤنبێرخ ستایشی ئاڕنە سڵۆت دەکات.

راین خراڤنبێرخی تەمەن 22 ساڵان لە ئەیاکس وەک یەکێک لە باشترین ناوەڕاستکارە لاوەکان دەرکەوت، لە هاوینی 2022 بەبڕی 18.50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد. بەڵام زۆر لە ئەڵمانیا نەمایەوە و دوای وەرزێک بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد.

گراڤنبێرخ بەرامبەر ئەڵمانیا

بەڵام ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەژێر سەرپەرشتی یۆرگن کڵۆپ ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش نەکرد. بە درێژایی وەرزی رابردوو تەنیا 12 یاریی بەشێوەی سەرەکی بەشداریکرد.

بەڵام خراڤنبێرگ لەم وەرزە لەگەڵ سڵۆت ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات. بووەتە کلیلێکی سەرکەوتنەکانی لیڤەرپوول. لە دوو یاریی رابردووی هۆڵەنداش بەرامبەر ئەڵمانیا و بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کردووە.

لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی یاریزانەکە، ڤان دێر ڤارت ستایشی سڵۆت دەکات و راهێنەرە هۆڵەندییەکە بە هۆکاری گەڕانەوەی ئاستی راستەقینەی رایان دەزانێت.

خراڤنبێرخ؟ بووینەتە خاوەن چ ناوەڕاستکارێکی سەرسوڕهێنەر! سڵۆت ئەوی گەڕاندووەتەوە بەرزترین ئاستی، لە 60 خولەکی سەرەتا باشترین یاریزانی یارییەکەی هۆڵەندا و ئەڵمانیا بوو.

راین خراڤنبێرخ لەم وەرزە بە درێسی لیڤەرپوول و هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەشداری 5 یاریی کردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە.

سڵۆت و گراڤنبێرخ

بابەتی زیاتر

Back to top button