ئیسپانیاگرنگتریننەیشنزلیگ

مۆدریچ باسی وازهێنانی یەکجارەکی دەکات

لوکا زۆری نەماوە

Yariga App

یاریگا –

لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی ریال مەدرید وردەکاری ساتی وازهێنانی لە یارییکردن باس دەکات.

مۆدریچ بووە 39 ساڵ و ساتەکە تایبەت بوو، چونکە هاوتەریبە لەگەڵ گۆڵەکەی بەرامبەر کڕواتیا لە نەیشنزلیگ. ئەستێرەی ریال مەدرید 180 یاریی بۆ هەڵبژاردەکەی کردووە و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی داهاتوو لەگەڵ ریال مەدرید بەسەردەچێت.

مۆدریچ ئێستا وەکو شوێنگرەوەی ئێدواردۆ کاماڤینگا، ئۆرێلیەن چوامینی، فێدێریکۆ ڤالڤێردی و جود بێڵینگهام سەیردەکرێت، مۆدریچ لەبارەی نزیکبوونەوەی وادەی وازهێنانی دەڵێت

من یاریی بۆ یاریی هەڵسەنگاندن دەکەم و تاوەکو ئێستا هیچ کاتێکم دەستنیشان نەکردووە. ناتوانم بیر لە داهاتوو بکەمەوە. کاتێک هەست بکەم گڕوتینم تێدا نەماوە، وازدەهێنم. هەرکاتێک هەستم بە گڕوتینەکە نەکرد، بڕیار دەدەم. دڵخۆشم بە یارمەتیدانی هەڵبژاردەکەم. تاوەکو دوابڕیار دەدەم، بەردەوام دەبم.

دڵخۆشم بە گۆڵکردن بە لێدانی راستەوخۆ، چونکە ماوەیەکی درێژبوو گۆڵێکی لەمشێوەیەم نەکردبوو. دڵخۆشم بە بەشداریکردنی لە 180 یاریی لەگەڵ کڕواتیا، هەرگیز خەونم بەو ژمارەیە نەدەبینی.

ئەرکی نیشتمانی مۆدریچ تەواو بوو و گەڕایەوە مەدرید، شەممەی داهاتوو ناوی لە لیستی یاریزانانی کارلۆ ئانچێلۆتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال سۆسیداد دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button