ئینگلتەراگرنگتریننەیشنزلیگ

هاری کەین باسی رۆناڵدۆ و مێسی دەکات؛ ئایا لە نزیکەوە دەیانناسێت؟

کەین پەردە لەسەر نهێنییەکان لادەدات

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دووپاتیدەکاتەوە، لەڕووی جەستەیی و دەروونی گەیشتووەتە لووتکە و دەیەوێت هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، تاوەکو کۆتایی سییەکانی تەمەنی یاریی بکات.

رۆناڵدۆ، 39 ساڵ لە یاریی رابردووی پۆرتوگال بەرامبەر سکۆتلاند، گۆڵی ژمارە 901ی کاروانی وەرزشی خۆیکرد و ژمارەیەک ریکۆردی دیکەی شکاند.

ئەمشەو ئینگلتەرا لە گەڕی دووەمی نەیشنزلیگ لە وێمبڵی رووبەڕووی فینلاند دەبێتەوە و کەین یاریی ژمارە 100 لەگەڵ ئینگلتەرا دەکات. کەین دەبێتە 10مین یاریزان لە مێژووی ئینگلتەرا بگاتە یاریی ژمارە 100

پێم وایە لەڕووی جەستەیی و دەروونی لە لووتکەی کاروانی وەرزشیم. سەیرکردنی یاریزانی وەکو رۆناڵدۆ لە تەمەنی 38، 39 ساڵیدا، کە ئەو رۆژە گۆڵی 901ی کاروانەکەی کرد، زۆر ئیلهامم پێدەبەخشێت.

ئەم یارییەم خۆشدەوێت و نوێنەرایەتیکردنی ئینگلتەرا لە هەموو شتێک گرنگترە و نامەوێت وەها زوو نەمێنێت. دەمەوێت بەردەوام پێشبکەوم و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و یانە، ئاستی باش پێشکەش بکەم.

لە پرسیاری رۆژنامەنووسێک، ئایا کەین رۆناڵدۆ لە نزیکەوە دەناسێت، ئەستێرەکەی بایرن میونشن دەڵێت

نەخێر نایناسم، لە چەند بۆنەیەکی جیاواز یەکترمان بینەوە، بەڵام رۆناڵدۆ و (لیۆنێل) مێسی، ئەو جۆرە یاریزانانەن کە بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستەکەم، سەیرییان دەکەم. کاتێک لە سەرەتای تەمەنی لاویمدابوو، ئەوان لە لووتکەی ئاستی خۆیاندابوون، زۆر پێیان سەرسامبووم و ئیلهامیان پێدەبەخشیم.

لە ژیانی وەرزشیمدا، هەوڵدەدەم یاریزانی جیاواز بۆ وەرگرتنی ئیلهام بەکاربهێنم، بە تایبەت ئەو یاریزانانەی بە تەمەن لەمن گەورەترن. کاتێک 900 گۆڵ لە کاروانی وەرزشی دەکەیت، بەڕاستی ئەمە ریکۆردێکی ناوازەیە و تاوەکو ئێستاش بەم تەمەن یاریی دەکات، ئەمە زۆر ئیلهام بەخشە.

یاریزانی تەمەن 31 ساڵان بە 66 گۆڵ، گۆڵکاری مێژوویی ئینگلتەرایە و بڕیارە بەر لە یارییەکەی ئەمشەو، رێزلێنانی بۆ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button