گرنگتریننەیشنزلیگ

هەموو شتێک بزانە؛ مارتینێز هۆکاری سەرەکی نەبوونی کریستیانۆ ئاشکرا دەکات

رۆبێرتۆ مارتینێز وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ مارتینێز هۆکاری سەرەکی نەبوونی کریستیانۆ بەرامبەر سکۆتلاند ئاشکرا دەکات.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی دووەمی نەیشنزلیگ هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە یاریگای دا لوز میوانداری هەڵبژاردەی سکۆتلاندی کرد و یارییەکەی 2-1 بردەوە.

ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر سکۆتلاند لەسەر کورسی یەدەک بوو. بەڵام لە سەرەتای گێمی دووەم بەشداری یارییەکەی کرد و لە خولەکی 88 گۆڵی بردنەوەی هەڵبژاردەکەی و گۆڵی ژمارە 901ـی کاروانی وەرزشیی کرد.

دوای یارییەکە رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال ئاشکرایکرد، رۆناڵدۆ ناتوانێت لە هەفتەیەک لە دوو یاریی 90 خولەک یاریی بکات، هەر بەهۆی ئەوەش لەو یارییە بەشێوەی یەدەک بەشداری پێکردووە.

کریستیانۆ یاریزانێکی گەورەیە، هەبوونی لە بەردەم گۆڵدا زۆر گرنگە و هەلی زیاتر بۆ تیپەکە دەڕەخسێنێت، چوونکە لە کردنەوەی شوێنەکان و دۆزینەوەی بۆشایی زۆر لێهاتووە.

رۆناڵدۆ لە دۆخێکی زۆر باشدایە، مانگی ئەیلوولە و سێ یاریی کردووە، پێویستە پارێزگاری لە سەرجەم یاریزانەکانمان بکەین. بەڵام ناتوانێت لە هەفتەیەک دوو یاریی 90 خولەکی بکات. بۆیە پێویستبوو بەرامبەر سکۆتلاند یەدەک بێت.

پابەندبوونی کریستیانۆم لە سەرەتای یارییەکەوە بەدڵ بوو. هەمیشە ئامادەیە هاوکاریی تیپەکەی بکات. بەڕاستی ئەو پابەندبوونەیم بەدڵە. سکۆتلاندیش هەڵبژاردەیەکی بەهێزە بۆیە بردنەوەکەمان گرنگ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button