ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

رۆدریگۆ لەسەر دوورخستنەوەی لە لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر هاته‌ده‌نگ

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی، یاریزانی یانەی ریال مەدرید، لەسەر دوورخستنەوەی لە لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆر هاته‌ده‌نگ.

چوارشەممەی رابردوو گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بە فەرمی لیستی 30 پاڵێوراو بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی راگەیاند و ناوی رۆدریگۆی تێدا نەبوو، براوەی خەڵاته‌كه‌ لە مەراسیمێکدا له‌ 28ی ئۆکتۆبەر لە پاریس ، رابگه‌یه‌ندرێت.

سەبارەت بە دوورخستنەوەی، ڕۆدریگۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵیESPN  گوتی، پێموایە شایەنی ئه‌وه‌ بووم لەنێو کاندیدەکانی خەڵاتی باڵۆن دۆربم.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرسام بووم، كه‌ناوی منی تێدانیه‌، مەبەستیشم ئەوە نییە یاریزانە پاڵێوراوەکان بچوک بکەمەوە، بەڵام هیچ شتێک نییە له‌وه‌ زیاتر بتوانم بیکەم، من بەرپرسیار نیم لە هەڵبژاردنی لیستەکە.

دوابەدوای راگەیاندنی ئەو لیستە، رۆدریگۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە جامەکانی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەرزدەکاتەوە، روخسارێکی پێکەنینی لەگەڵ وێنه‌كان دانابوو.

له‌ كۆتاییدا گوتی، شتێکی گاڵتەجاڕانەم بڵاوکردەوە، ئێستا هیچم نیه‌ بیڵێم، دەزانن چەندە توڕەم، هەمووان پشتگیریان کردم، جا چ لە هەڵبژاردەی ووڵاته‌كه‌م بێت یاخو له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید، من شایسته‌ی ئه‌وه‌ بووم ناوم له‌ لیسته‌كه‌ هه‌بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button