ئینگلتەراگرنگترین

سعوودیە هاوکێشەی مووچەی یاریزانانی ئینگلیزی سەراوژێر کردووە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانە ئینگلیزیەکان کە زۆرینەیان ئێستا بەسەر یانە گەورەکانی ئەوروپادا دابەش بوونە، هەریەکەیان خاوەنی مووچەی بەرزی خۆیانن، بەڵام هێشتا کەس لەوانەی لە زلهێزەکانی ئەرووپا یاری دەکەن هێندەی ئیڤان تۆنی وەرناگرێ.

تۆنی لە دوا رۆژەکانی گواستنەوە لە برێنتفۆردەوە روویکردە ئەهلی سعودی، هەرزوو راپۆرتە میدیاییەکانی لە زانیارییە بنکوڵکارییەکانیاندا بڕە پارەی گواستنەوە و مووچەی ئەو یاریزان 28 ساڵانەیان ئاشکراکرد لە سعودیە وەریدەگرێ.

ئێستاش بەپێی ماڵپەڕی 90minی بەناوبانگ، لیستی 10 خاوەن بەرزترین مووچەی لەسەرجەم یاریزانە ئینگلیزیەکان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئیڤان بە جیاوازیەکی ئێجگار زۆرەوە لەپێش پلەی دووەم کە هاری کەینە، دێت. بەجۆرێک ئەوەی تۆنی هەفتانە وەریدەگرێت، نزیکەی دووهێندەی مووچەکەی هاری کەینە لەگەڵ بایرن میونشن.

لیستەکە بەگوێرەی مووچەی هەفتانەی دوای دەرکردنی باج، بەم جۆرەیە:

  1.  ئیڤان تۆنی – یانەی ئەهلی سعودی- 400 هەزار پاوەند
  2. هاری کەین – بایرن میونشن – 217 هەزار پاوەند
  3. جاک گریلیش – مان سیتی – 165 هەزار پاوەند
  4. مارکوس راشفۆرد – مان یونایتد – 165 هەزار پاوەند
  5. جود بێڵینگهام – ریاڵ مەدرید – 164 هەزار پاوەند
  6. ریس جەیمس – چێڵسی – 138 هەزار پاوەند
  7. مەیسن ماونت – مان یونایتد – 138 هەزار پاوەند
  8. جۆن ستۆنز – مان سیتی – 138 هەزار پاوەند
  9. دێکلان رایس – ئارسیناڵ – 132 هەزار پاوەند
  10. فیڵ فۆدن – مان سیتی – 124 هەزار پاوەند

تۆنی کە پێشتریش لە یاریزانە سەرەکییەکانی گاریس ساوسگەیت نەبوو، بە رۆشتنیشی بۆ سعودیە رەنگە چانسی بانگکردنەوەی بۆ هەڵبژاردەی سێ شێرەکان بە راهێنەرایەتی لی کارسلی، هێندەیتر کەم ببێتەوە. بەڵام پارە زەبەلاحەکانی ئەو وڵاتە گرەوەکەی لە رکابەرەکان بردەوە بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە.

لەم راپۆرتەی خوارەوەدا سیستمی داهات و باج و لەنێوان ئینگلاند و سعودیە بزانە:

مووچەی هەفتانەی ئیڤان تۆنی خەیاڵییە

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button