ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌تورکیا

فەرمی: یاریزانێکی یوڤێنتۆس پەیوەندی بە تیمەکەی مۆرینهۆوە دەکات

Yariga App

فیلیپ کۆستیچ یاریزانی یوڤێنتۆس بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە فینارباهچەی تورکییەوە دەکات.

کۆستیچ لە پلانەکانی تیاگۆ مۆتای راهێنەردا نیە. بە سوود وەرگرتن لەوەی هێشتا بازاڕی گواستنەوەی تورکیا دانەخراوە، ئەو یاریزانە دەتوانێت پەیوەندی بە یانە تازەکەیەوە بکات لە تورکیا.

کۆستیچ تاوەکو 2026 گرێبەستی هەیە لەگەڵ یۆڤی، بەڵام فینارباهچە مافی ئەوەی هەیە گواستنەوەکە لە خواستنەوە بکات بە هەمیشەیی لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ناوبراو لۆکەری خۆی لە ژووری خۆگۆڕینی یۆڤی بەتاڵ کردەوە و ئەمڕۆ گەشتی ئەو وڵاتە دەکات. چاوەڕواندەکرێت سبەینێش یانەکە ئەو یاریزانە بە هاندەران بناسێنێت.

 

لەوکاتەوەی خۆزێ مۆرینهۆ بووەتە راهێنەر، فینارباهچە هەریەک لە یوسف نەسیری، ئالان سەینت ماکسیم، چاگلار سۆیۆنچو، سۆفیان ئەمڕاباتی گواستووەتەوە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button