فه‌ره‌نساگرنگتریننەیشنزلیگ

ماینان هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئێمباپێ و یاریزانانی فەڕەنسا

''چیدیکە ئەم قبووڵ ناکرێت''

Yariga App

یاریگا –

مایک ماینان، گۆڵپارێزی فەڕەنسا لە دوای دۆڕانی یاریی رابردوو بەرامبەر ئیتاڵیا، بە توندی قسەی لەگەڵ یاریزانان کردووە و کەس وەڵامی نەداوەتەوە.

لە یاریی گەڕی یەکەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ‘نەیشنزلیگ’، فەڕەنسا لە پارک دۆ پرێنس 3-1 بە ئیتاڵیا دۆڕا.

هەرچەندە فەڕەنسا گۆڵی یەکەمی لە دوای پێپەڕبوونی 12 چرکە لەڕێگەی بڕادلی بارکۆلا کرد، بەڵام ئیتاڵیا لەڕێگەی فێدێریکۆ دیماڕکۆ، دەیڤد فراتسێ و جیاکۆمۆ راسپادۆری کرد.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، دوای تەواوبوونی یارییەکە و گەڕانەوەی یاریزانان بۆ ژووری جلگۆڕین، ماینان بۆ ماوەی دوو خوولەک رەخنەی توندی لە یاریزانان گرتووە، هیچ یاریزانێک بوێری وەڵامدانەوەی نەبوو.

رۆژنامەکە نووسیویەتی

یاریزانانی فەڕەنسا بە گووتارەکەی ماینان شۆک بوون، تەنانەت بێدەنگی تەواوییان نواند و هیچ بوێری وەڵامدانەوەیان نەبوو. کیلیان ئێمباپێ، کاپتنی تیم و ئانتوان گریزمان، جێگری کاپتن، یەک قسەیان نەکرد.

رۆژنامەکە لەسەر زاری ماینان بڵاویکردووەتەوە

بەشێکی زۆری ئێوە، خۆیان بە ئەستێرە دادەنێن، ئەمەش قبووڵکراو نییە، دەزانم دەتوانین بگەڕێینەوە سەر رێچکە دروستەکە، بەڵام ئەمە دۆڕانێکی بە ئازارە و رۆژێکی زۆر ناخۆشمان بەڕێکردووە. بەرامبەر تیمێک یاریمان کرد، زۆر باشبوون لە بەرگریکردن. نابێ هیچ یارییەکی دیکە بدۆڕێنین. ئەوەی لێرە باس دەکرێت، لە نێوان خۆماندا دەمێنێتەوە، دۆڕان بە واتای کۆتایی جیهان نییە، بەڵام دەبێ هەموومان رۆڵی خۆمان بەتەواوی لە یاریگا بگێڕین.

بابەتی زیاتر

Back to top button