ئیسپانیاگرنگترین

گرێبەستەکەی مارتینێز لەگەڵ بارسێلۆنا بڕگه‌یه‌كی سه‌رنجراكێشی تێدایه‌

Yariga App

یاریگا –

گرێبەستی ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریکاری یانەی بارسێڵۆنا، بڕگەیەکی سەرسوڕهێنەری تێدایە، کە له‌وانه‌یه‌  له‌ داهاتوو یانە کەتەلۆنییەکەدا تووشی كێشه‌ بكات.

گرێبەستەکەی مارتینێز لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، یانەکەش لەم وەرزەدا لە تۆمارکردنی ناوی یاریزانان له‌لالیگادا تووشی ئاستەنگی بۆتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌، گرێبەستەکەی مارتینێز لە ساڵی 2025 کۆتایی دێت، بەڵام ئەوەی بارسێلۆنا لە کاتی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یاریزانە كردوویه‌تی ئەوەیە کە ساڵێکی ئیختیاریش لە رێککەوتنەکەدا هەیە، واته‌ بڕگەی نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چالاک دەبێت ئەگەر یاریزانەکە بەشداری لە 60٪ی یارییەکان بکات یان له‌ كۆی ئه‌و خوله‌كانی كه‌ به‌شداری ده‌كات بكاته‌ 45 خوله‌ك بۆ هه‌ر یارییه‌ك.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووه‌، مارتینێز بەهۆی ئەزموون ئه‌و ئاسته‌ی پێشكه‌شی ده‌كات بۆته‌ یاریزانێكی گرنگی هێڵی بەرگری، هه‌وره‌ها سوودی لە پێکانی رۆناڵد ئاراوخۆ و ئەندرێاس کریستینسن وەرگرتووە بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانێكی كاریگه‌ر له‌ پێكهاته‌ی هانزی فلیك.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكرداوه‌، بارسێلۆنا بەنیازە ئۆفەرێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌ی پێشكه‌شی مارتینێز بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button