ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید شوێنگرەوەی رودیگەر و ئالابا دەستنیشان دەکات

ئەنچیلۆتی داوای گواستنەوەی یەکێک لە باشترین بەرگریکارانی جیهان دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید پلانی بۆ گواستنەوەی ویلیام سالیبا، بەرگریکاری فەڕەنسا و ئارسیناڵ داڕێشتووە.

سالیبا یەکێکە لە دیارترین بەرگریکارانی پرێمەلریگ و بەبڕبڕەی پشتی تیمەکەی میکێل ئارتێتا دادەندرێت. ویلیام لە هاوینی ساڵی 2019 پەیوەندی بەبڕی 27 ملیۆن پاوەند لە سانت ئیتیانەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد.

رۆژنامەی فیچاخێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە ماوەی رابردوودا لە نزیکەوە چاودێری دۆخی سالیبای کردووە، بەڵام چاوەڕێی ساتێکی گونجاو بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەر دەکات.

لە ریال مەدرید بڕوایەکی تەواو هەیە، سالیبا دەتوانێت ببێتە شوێنگرەوەی بەرگریکارانی ئێستای وەکو ئانتۆنیۆ رودیگەر و دەیڤد ئالابا، کە هەردووکیان تەمەنیان گەیشتووەتە سەرووی 30 ساڵ.

ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی لێنی یۆرۆ، بەرگریکاری فەڕەنسیدا، بەڵام لە کۆتاییدا بەهۆی جیاوازی دارایی ئۆفەری مەدرید لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، بەرگریکارەکە پەیوەندی بە تیمەکەی ئۆڵدترافۆردەوە کرد.

لە راپۆرتی رۆژنامەکە هاتووە، ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوودا، ئۆفەرێی فەرمی پێشکەشی سالیبا دەکات و ئێستا ئامانجی یەکەمی کارلۆ ئانچێلۆتییە.

ئێستا سالیبا یەکێکە لە باشترین بەرگریکارانی جیهان و تەمەنی تەنیا 23 ساڵە، بۆیە پێناچێت ئارسیناڵ بە ئاسانی دەستبەرداری ببێت.

گرێبەستی سالیبا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت، بۆیە گواستنەوەی یاریزانەکە، پێویستی بە بوودجەیەکی تەواو گەورە هەیە.

فیچاخێس لە زاری دوو سەرچاوەی جیاوازی نێو ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، یانە ئیسپانییەکە نوێنەری بۆ چاودێریکردنی سالیبا ناردبووە یارییەکەی نێوان ئارسیناڵ و ئاستۆن ڤیلا، کە لە 24ی مانگی رابردوو بەڕێوەچوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button