ئیتاڵیائینگلتەرا

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی کالافیۆری

Yariga App

یاریگا-هاندەرانی ئارسناڵ دەتوانن ئاسوودەبن و ڤایرۆسی فیفا نابێتە هۆکاری دوورکەوتنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری ئەستێرەی تازەی یانەکەیان.

شەوی رابردوو، کالافیۆری لە یاری نێوان ئیتاڵیا و فەڕەنسا بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت. ترسی ئەوە هەبوو پێکانەکەی ئەو یاریزانە مەترسیدار بێت، بەڵام دوای یارییەکە لوچییانۆ سپالێتی ئاشکرایکرد کەوا تەنها ئازاری پێگەیشتووە و پشکنینە سەرەتاییەکان دەریان خستووە، ریکاردۆ دەتوانێت هەر ئەم هەفتە لە یارییەکەی بەرامبەر ئیسرائیل بەشداربێت.

ناوبراو لەویارییەدا ئاستێکی بەرزی نیشاندا، کاتێک توانییان 3-1 لە فەڕەنسا ببەنەوە و یەکەم سێ خاڵی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا کۆبکەنەوە. یارییەکەی ئیسرائیلیش شەوی دووشەممە بەڕێوەدەچێت.

ئەگەر کالافیۆری نەیتوانی لە یارییەکەی ئیسرائیلیش بەشداری بکات، چاوەڕواندەکرێت لەگەڵ گەڕانەوەی یاری یانەکان ئامادە بێت و بەشداری لە یارییەکەی بەرامبەر تۆتنهام بکات لەگەڵ گەنەرز.

بابەتی زیاتر

Back to top button