عێراقگرنگترین

ئەیمەن حوسێن قۆناخی مەترسی تێپەڕاند

تەواوی وردەکارییەکان بزانە

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت دۆخی تەندروستی ئەیمەن حوسێن، ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق قۆناخی مەترسی تێپەڕاندبێت.

کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ئەیمەن حوسێن بە چوار ئەمبووڵانس گەیێندراوەتە دەروازەی سنووری سەفوان لە باشووری بەسڕە و پاشان بۆ ئەمبووڵانسی کوێتی گواستراوەتەوە. عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ ئەیمەن چووەتە کوێت و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکە خەوێندراوە.

مەنهەل سافی، باڵیۆزی عێراق لە کوێت دووپاتیدەکاتەوە، ئێستا دۆخی تەندروستی ئەیمەن جێگیرە

دەمەوێت هەمووتان لە سەلامەتی تەندروستی کاپتن ئەیمەن حوسێن دڵنیابکەمەوە. سوپاس بۆ خودا قۆناخی مەترسی تێپەڕاندووە، بەڵام هێشتا لەژێر چاودێری چڕدایە، تاوەکو بە تەواوی لە تەندروستییەکەی دڵنیادەبینەوە.

پێشتر عەلی بەحرولعلووم، ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق رایگەیاندبوو، شادەماری دڵی ئەیمەن تووشی خوێنبەربوون ببوو.

شادەماری دڵی ئەیمەن حوسێن تووشی خوێنبەربوون بووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە، رەمگە بەهۆی جووڵە یاخود بەرکەوتنێکی یارییەکە تووشی ببوبێت. تاوەکو بەر لە گواستنەوەی بۆ کوێت، دوو بووتڵ خوێن لە لەشی ئەیمەن کراوە.

عێراق بە تاکە گۆڵی ئەیمەن لە عومانی بردەوە و بڕیارە یاریی داهاتووی بەرامبەر هەڵبژاردەی کوێت بێت.

دۆخی تەندروستی ئەیمەن حوسێن ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button