گرنگتریننەیشنزلیگ

دابەشبوونی سەرجەم 900 گۆڵەکەی رۆناڵدۆ بەسەر یانە و هەڵبژاردە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو شەوێکی ئێجگار مێژوویی بوو بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە تێیدا توانی گۆڵی ژمارە 900 لە کاروانی وەرزشی خۆیدا تۆمار بکات.

پۆرتوگال بە سەرکردایەتی دۆن لە یەکەم یاری نەیشنزلیگ توانیان 2-1 بەسەر کڕواتیادا سەربکەون کە گۆڵی دووەمی پۆرتوگالییەکان کریستیانۆ تۆماریکرد.

کریستیانۆ لە مێژووی خۆیدا یاریی بۆ چەند یانەیەک کردووە لە هەمووشیاندا توانیویەتی توانا گۆڵکارییەکانی خۆی پیشان بدا. ئەو 900 گۆڵەشی ئەمشەو پێیگەشت، بەم شێوەیە لە زۆرەوە بۆ کەمتر دابەش دەبن:

  • ریاڵ مەدرید 450 گۆڵ
  • مانچێستەر یونایتد 145 گۆڵ
  • پۆرتوگال 131 گۆڵ
  • یوڤێنتوس 101 گۆڵ
  • نەسڕ 68 گۆڵ
  • سپۆرتینگ، کە لەوێوە کاروانەکەی دەستیپێکرد، 5 گۆڵی بۆ تۆمارکردوون

ئەفسانەکەی مادێرا هەر خۆی گۆڵکاری چەندین ئاستی جیاوازە.

  • ئەو گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکانە بە 131 گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژووی چامپیۆنزلیگە بە 141 گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژووی یۆرۆیە بە 14 گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێیە بە 900 گۆڵ

ئێستا خواستی ئەو جگە لە نەیشنزلیگ، مۆندیالی 2026ی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیکە و چاوی لەوەیە بەو نازناوەش بگات کە لە هەگبەکەیدا نییە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button