ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ ئانتۆنی پەیوەندی بە فەنەرباچێ دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

شارەزایەکی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەنگۆی پەیوەندیکردنی ئانتۆنی بە فەنەرباچێ بەدرۆدەخاتەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، دەنگۆی پەیوەندیکردنی ئانتۆنی بە یانەی فەنەرباچێی تورکی بەتەواوی دوورە لە راستی و یاریزانە بەرازیلییەکە مانچێستەر یونایتد جێناهێڵێت.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە ئانتۆنی بە پرۆژەی مانچێستەر یونایتد پەیوەستە، بەهیچ شێوەیەک لەم هاوینە یانەکە جێناهێڵێت و کەسە نزیکەکانی پشتڕاستیان کردووەتەوە.

مێرکاتۆی سوپەرلیگی تورکیا لە 13ـی ئەیلوول کۆتایی دێت، فەنەرباچێ لەسەر داوای جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەک لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپا چڕکردووەتەوە.

یاریزانە تەمەن 24 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بەبڕی 95 ملیۆن یۆرۆ لە ئەیاکسەوە پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان کرد. بەڵام تا ئێستا ئاستێکی دڵخۆشکەری پێشکەش نەکردووە.

لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 83 یاریی یانەکەی کردووە، 11 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button